مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد "پشتیوانیی هەمەلایەنەی خۆی بۆ بەشار ئەسد دووپات کردەوە
سه‌رۆكی ئێران ستایشی شێوازی مامه‌ڵه كردنی رژێمی سوریا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا
سه‌رۆككۆماری ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، له تاران پایته‌ختی ئێران، پێشوازیی له فه‌یسه‌ڵ میقداد، نوێنه‌ری تایبه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و له دیدارێكدا ته‌ئكیدی كرده‌وه “كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ له‌مپه‌رێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا په‌ره‌پێبدات و به‌پێی توانا هه‌موو پشتیوانییه‌ك له رژێمی سووریا ده‌كات.”
به‌پێی سەرچاوەکان كۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریا و پشتیوانی‌كردن له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌حاڵێكدایه كه به‌پێی نوێترین ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له 9 هه‌زار كه‌س به فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د و به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا كوژراون.
ئارام عوسمانی
منی مـــــــــــــــرۆڤ
قاچێکم ئاگـــــره و
یه‌کێکم ئـــــــــــــــــــــــــ
ئاواش ناگه‌م ...
... به خێرایی توانه‌وه‌ی شه‌ونمی به‌یان
حه‌سودیم به با دێت
چاوم به مانگ هه‌ڵنایه‌ت...
خۆی تیشکی نیه که‌چی..!
چهره‌ی ده‌ریام ناوێ...
بۆچی هێنده ئارامه؟!
مـــــــــن
له‌ره‌گه‌زی تاریکیم و
له ئه‌نگوسته‌چاوێکدا له دایک بووم
کۆچه‌ر نامۆ
ئارام عوسمانی
به‌گوێره‌ی ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی ئێرانی و هه‌ندێك سه‌رچاوه له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
كورد وه‌ك پێویست هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بایكۆت نه‌كرد و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كرد.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه بۆ یه‌كه‌مین جاربوو سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نانه‌ت هێزه كوردیه‌كانی نێوخۆی ئێرانیش
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بایكۆت كردبوو هەروەها بەشیکی زووریش لە چاکسازی
خوازەکان بەشداری هەڵبژاردن نەبۆن
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا هیچ
پاڵێوراوێك دروشمی ئه‌وه‌ی نه‌دا كه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات و
داخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به گوێی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو
سه‌رجه‌م دروشمه‌كانیان له چوارچێوه‌ی داخوازیه ماددی و ئابوورییه‌كانی
خه‌ڵكدا خۆی ده‌دیته‌وه. خه‌ڵك ئاستی داخوازییه‌كانی خۆیان له‌و
هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆر هێنایه خوارێ و كه‌س باسی كوردایه‌تی و به فه‌رمی
ناساندنی زمان و شوناسی كوردی نه‌ده‌كرد،

گرنگترین شت بۆ خه‌ڵك باشتركردنی بارودۆخی ژیان و گۆڕینی باری ئابووریانه
بەڵام
ئایە کۆماری ئێسلامی ئێران پاش ٣٢ ساڵ بۆ ئەوە دەبوو دیسان خەڵک مەتمانە
بە حکومەتێک بەکەنەوە کە داهینەری هەموو ئەم نەهامەتیانە خۆیەتی؟ لەم
کاتە ناسکەدا خەڵکی ئێران بەتایبەتی کوردستان دەیان توانی ئەم هەلە بە
باشی کەلک وەربگرن کە کۆماری ئێسلامی ئێران لە ژیر فشاریکی زۆری
نێوودەوڵاتی دایە و بەرەو سەندووقەکانی دەنگدان نەچن و کۆماری ئێسلامی بۆ
هەمیشە بایکۆت بکەن بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران زوور زیرەکانە تووانیان
خەڵک بەرەو دەنگدان بەرن
به‌جۆرێك هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌ڕێژێت كه
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی كه‌شێكی ئازاد و دیموكراتیانه، به جۆرێك ململانێ له
نێوان پاڵێوراوان پێكبێت له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵك به‌ره‌و
هه‌ڵبژاردن رابكێشێت. بۆ نموونه دروستكردنی ململانێ له‌نێوان شاره‌كانی
بانه و سه‌قز كه به‌یه‌كه‌وه یه‌ك نوێنه‌ری هاوبه‌شیان له مه‌جلیسی
ئێران هه‌یه به جۆرێك كه هه‌ر شاره هه‌وڵ بدات پاڵێوراوی شاره‌كه‌ی
خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێردرێت یان كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌نگۆی
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نوێنه‌ری مه‌هاباد بۆ ورووژاندنی هه‌ستی خه‌ڵك.
گەر کۆمەڵگا ئازادی دەویت دەبێت بەهاشی بۆ بدا رەنگە سوکترین بەهاش هەمان باری ئابۆری بێت کە کۆماری ئێسلامی ئێران ساڵانیکە کوردستانی خستۆتە ژێر فشارەوە جا نازانم خاڵکی رۆژهەڵات دیسان بەکام ئۆمیدەوە دەروانە ئەم دەسەڵاتە کە باری ئابوریان بۆ چاک بکات .
خۆرنیوز-تا دێت ره‌وشى ته‌ندروستى محه‌ممه‌د سدیق
كه‌بودوه‌ند، سه‌رۆكى زیندانیكراوى ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به‌ره‌و
خراپى ده‌چێت و به‌رپرسانى زیندانى ئێوینى تارانیش رێگه‌ى پێناده‌ن له
ده‌ره‌وه‌ى زیندان چاره‌سه‌ر بكرێ.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوده‌ند، به 11 ساڵ حوكم دراوه، نزیكه‌ى 5 ساڵ و نیوه له زیندانى ئێوینى تارانه، له‌و ماوه‌ى دواییدا دووچارى نه‌خۆشى پرۆستات و گورچیله بووه، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌نه كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پزیشكه‌كانى گرتووخانه ده‌ڵێن نه‌خۆشییه‌كه‌ى كه‌بودوه‌ند له نه‌خۆشخانه‌ى زیندان چاره‌سه‌ر ناكرێ و پێویسته ببرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى زیندان، به‌ڵام به‌رپرسانى زیندانه‌كه رێگه‌ى پێناده‌ن ببرێته ده‌ره‌وه. رۆژى 9/1/2012 رێگه به كه‌بودوه‌ند درا، هه‌ندێك پشكنینى پزیشكى له نه‌خۆشخانه‌ى موده‌ریسى لە تاران ئەنجام بدات.
)
دامەزراند ساڵى 1997 له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكڤانێك رێكخراوى (یه‌كێتى بۆ دیموكراسى له ئێران
ساڵى 2003 رۆژنامه‌ى (پیام مردم)ى به هه‌ردوو زمانى كوردى و فارسى
ده‌ركردووه. خۆى خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رى بووه، دواى ساڵێك
ده‌ستگیر ده‌كرێ و رۆژنامه‌كه‌شى داده‌خرێ.
دواى ئازاد كردنى له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌دا، له ساڵى 2005 (رێكخراوى مافى مرۆڤى كوردستان) داده‌مه‌زرێنێ.
كه‌بودوه‌ند له ساڵى 2007 له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ به سێ
دۆسیه‌ى جیاواز كه تۆمه‌تى “دژایه‌تیكردنى ئاسایشى ده‌وڵه‌ت”، به‌هۆى
دامه‌زراندنى رێكخراوه‌كه‌یه‌وه و “به‌لارێدابردنى راى گشتى”، به‌هۆى
كاره رۆژنامه‌وانه‌كانییه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبێك ده‌رباره‌ى
پێشێلكردنى مافه‌كانى ژنان له ئێران” به 11 ساڵ زیندانیكردن حوكم
دراوه‌و ئێستا له زیندانى ئه‌وینى تارانه وتا دێت ره‌وشى ته‌ندروستى
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند به‌ره‌و خراپى ده‌چێت
ئارام عوسمانی
خۆرنیوز-كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سياسى و مەدەنى
بۆ پشتیوانی لە دوو چالاکوانی کورد لوقمان و زانیاری مورادی نامەیەک
ئاراستەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەکەن کە هەوڵەکانی خۆیان بخەنە
گەڕ بۆ ئەوەی ئەم دوو چالاکوانەی خۆرهەڵاتی کوردستان لە سێدارە نەدرێن.
ئەمە دەقی نامەکەی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سياسى و مەدەنییە؛
بۆ بەڕێزان مام جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری ئێراقی فیدڕاڵ
كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەڕێزان..
هەروەك ئاگادارن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر وەك تیرۆر یا ئەندامبوون لە حیزبە بەرهەڵستكارەكان و دژبەری ئێران و چالاكوانانی سیاسی نەتەوەییمان، هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر و زیندانی و ئەشكەنجە ئەدرێن و حوكمی ئێعدام و لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنن كە ئەوە پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.
خۆرنیوز- کوردەکان لە ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) نزیکەی 12 میلیۆن دەبن و لە ناوچەی باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە و لە چوار پاریزگای کرماشان و ئیلام و سنە و ورمێ ژیان بەسەر دەبەن، کەچی تەنیا یەک پاریزگا بە ناوەندی سنە ناوی کوردستانی لەسەرە، بەڵام لەگە ئەوەشدا بەشێکی دیکە لە کوردەکان لە ئێران لە باکووری خوراسان ژیان دەکەن کە کەمتر باسیان لێوە کراوە و ئاوڕیان لێدراوەتەوە و هیچ کاتێک حکوومەتی ئێران وەک نەتەوەی کورد باسی لێوە نەکردوون لەو ناوچەیە و بەردەوام کەوتوونەتە پەراوێز و زوڵمی زۆریان لێکراوە.
سەبارەت بە ژیان و بارودۆخی تایبەتی کوردەکان لە خوراسان “خۆرنیوز” بە باشی زانی دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ نووسەر و لێکۆڵەر “ئارێز ئه‌نده‌ریاری” ئەنجام بدات و هەڵسەنگاندنێک بۆ رەوشی کوردەکانی خوراسان بکات.
نووسەر و لێکۆلەر “ئارێز ئەندەریاری” پێی وایە کورده‌کانی
خوراسان که حه‌شیمه‌تیان نزیکه‌ی دوو ملیون و پێنج سه‌د هه‌زار که‌س
ده‌بێت، له ترسی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش به زۆره‌ملی ڕاگوێزی ئه‌و
هه‌رێمانه کران؛ ئێستاکه له ڕووی حقوقیه‌وه مافی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و بە ( کوردانی دووره‌و خراو) ناویان
دەبات و پێی وایە کوردەکانی خوراسان تا ئێستا گرنگیان پێنه‌دراوه و
پێویسته که له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کاری بۆ بکرێ و میدیای کوردی بە
کەمتر خەم دەزانێت لە هەمبەر کوردەکان ناوچەی خوراسان .
ئارێز ئەندەریاری ئێستاکە سەرقاڵی لێکۆلینەوەیەکی سیاسی و جوغرافی و مێژووییە لە سەر ژیانی کوردەکانی خوراسان.
ئەمەی خوارەوە دەقی دیمانەکەی خۆرنیوز لەگەڵ نووسەر و لێکۆڵەر ئاریز ئەندەریاری
سازدانی؛ ئارام عوسمانی